Header Ads Widget

Web For Information

رێگە پێدان وەرگرە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری...



رێگە پێدان وەرگرە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، سودی هاوبەش هەبێت،  رێگە بدە هەست بە تایبەت مەندی خۆیان بکەن، هاورێیەتی نوێ بپارێزە، بەردەوام بەدوای ئامۆژگاریە نوێکاندا بگەرێ، هەردەم رێگایەکی سادە پێشکەش بکە.
 


ئەگەر بە هەر رێگایەک پەیوەندی دەکەیت بە کریارەکەت جا چ بە ئیمەیڵ یاخود تەلیفۆن کردن یان وێب سایت پێویستە لە سەرەتادا رێگات پێبدات داوای رێگە پێدان بکەیت بۆ هەر زانیاریەک کە دەتەوێت.لەگەڵ ئەوەش نەک بەس ئەوەندە کە داوای رێگەدان بکەیت لەگەڵ کەسی بەرامبەر بەڵکو ئەگەر هاتو لەرێگای ئیمەیلیشەوە بوو داوای لێدەکەی ئایا ئیزن هەیە ئەم زانیاریانەم پێ بدەیت ،ئاگاداربونت لە تایبەتمەندیەکانی کەسی بەرامبەر کارێکی زۆر باشەو پیشاندانی رێزە بۆ کەسەکە.


کاتێک کە کریارەکەت رازی بو بەوەی کە زانیاریت پێبدات پێویستە سوپاسی بکەیت لەبەرامبەر ئەم زانیاریانە ، جا چ بە گوفتار ، زانیاریەکی نوێ کە لە لای کەس نەبێت، رێبەرێکی خۆرایی یان کتابێکی ئیلکترۆنی.

شتێکی تر پێویستە رەچاو بکرێت ئەوش ئەوەیە کە نابێت نوقمی هەموو پرسیارێکی بکەیت بۆ ئەوەی بێزار نەبێت چونکە ئامانجی تۆ هێشتنەوەی پەیوەندیەکی دورو درێژە تاکو هەرکاتێک ویستت بتوانی قسەی لەگەل بکەیت.


پێدانی زۆرترین ئۆفەر بە کریار بۆ هەر کارێک تاک و هەست بە شانازی بکات کە ئەم شتەی لەلای ئێوە بە دەستی دەکەوێت لە هیچ شوێنێی تر نیە ، ئەمەش لە رێگای تیمێکی شارەزای ناو کۆمپانیا یاخود رێخراوەکەت دەبێت.


زۆر جار دەکرێت بە ناردنی ڤیدیۆ وێنە نوسین بۆ کریارەکەت کە شتێکی جوان دەبینی بۆی بنێری جار جار لەگەڵ ئەمانەش چەند کارێکی خۆتی بۆ بنێرییاخوود ئۆفەرەکانتان بۆ ئەوەی بەبەردەوام لە ئالوگۆری زانیاری و قسەکردن دابن لەگەڵ یەکتر.


لەلای کریار زۆر گرنگە کە کارەکەی بە باش و گەورە هەل بسەنگێندرێت بۆیە بەشداریان پێبکە لە کارەکەت پرسیاری ئەوەیان لێبکە کە ئەم کارە باشەی چۆن ئەنجام داوە و بیرۆکە و زانیاری نوێ بدۆزەوە.


تەنها بەهۆی زۆر پەیوەندی پێوەکردنیان بەبەێ مەبەست و بێزار کردنی کریارەکان وادەکت دەست بکەن بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کەر کردن لەگەڵت بۆیە هۆکارێکی وا بدە بەدەستەوە بەردەوام ئەوانیش تامەزرۆی قسە و گفتوگۆ بن لەگەڵت.

Post a Comment

0 Comments