7 هۆکاری سەرەکی کە وادەکات
سیڤیەکەت CV قبوڵ نەکرێت چانسی وەرگرتن لە دەست بدەیت
بە پێی بەدواداچونێکی ماڵپەری CNN بۆ دۆزینەوەی کار باس دەکات دەڵێت:
دەڵێ ٪75 بەرێوەبەرانی سەرچاوە مرۆییەکان لە دامەزراوەکان و کۆمپانیاکان دەگەرێنەوە سەر سی ڤیەکان لە ماوەی کەمتر لە 5 خولەک سەیری دەکەن پێش ئەوەی هەموو بخوێننەوە بریار بدەن کە ئەم کەسە شایەنی چاوپێکەتنە ، بۆیە ئەم 5 خولەکە زۆر گرنگە بۆ بەرچاوخستنی سی ڤیەکەت بە کەسی خاوەن کار.
بۆیە لێرە ٧ هەڵەی زۆر گەورە باس دەکەین کەوا دەکات سی ڤیەکەت قبووڵ نەکرێت!
1- بەکارهێنانی شێوازی پەیوەندی پێوەکردنی منداڵان و سەرنج رانەکێش
زۆر جار ئێمە شێوازێک لە گمەیڵ یان هەرناونیشانێک دەنوسین کە ناوی خۆمان نیە ناوی خوازراو نیە ناوێکە هیچ پەیوەندیەکی بە منەووە نیە یان ژمارە مۆبایلی هەڵە دەنوسین یان کەسێکی تر لەگەڵ ناونیشانی هەڵە.
2-هەڵەی نوسین؛
زۆر لە خەڵکان کاتێک کە سیڤیەک دەنوسین هەڵەی نوسینی زۆر زەقیان کردوە لەروی رێزمانەوە وکو جیاوازی نەکردن لە نێوان ح و ع کە زۆر جارتوشی ئەم هەڵە رێنوسیانە دەبینەوە.
3- فۆنت و رەنگی زۆر ناشرین:
کە سەیری سیڤی هەر کەسێک بکەیت دەبینین بە چەندان شێواز و دیزاینی جیاواز دروست کراوە هەندێک لە وانە سەرنج راکێشن هەندێکیشیان زۆر بێزارکەرن بۆیە دوربوون لە هەڵەی هەڵبژاردنی رەنگ و شێوازەکان هەنگاوێکی زیرەکانەیە.
4- بەکارهێنانی وشەی فرە واتا
بەکارهێنانی چەند وشەیەک کە چەند مانایەک دەبەخشێت یان پرسیار بە پرسیار وەڵام دەداتەوە سیڤیەکەت دوردەکاتەوە لەوەی تا کۆتای لەلایان کەسانی خاوەن کار بخوێندرێنەوە چونکە پرسیاری زۆر و لێوردبونەوەی زۆری دەوێت.
5- هەموو شتێک باس دەکەیت جگە لە دەستکەوتەکانت نەبێت
باسکردنی بەرێوەبردنی پەیج و کاری ئێستات و شتی سادە هەلی زیاترت پێنادات تاک و جیاواز دەربکەوی لە ناو پاڵێوراوەکان بەڵام باسکردنی کە لە کۆمپانیا بویە هۆی زیاد کردنی داهاتی کۆمپانیا و ناساندی بە خەڵکی تر ئەوە خاڵێکی بەهێزی ناو گفتوگۆکەتان دەبێت.
6- نوسینی زۆر زۆر زۆر
نوسینی کتاب لە راستیدا کارێکی باشە بەس نەوەک لە ناو سیڤیەکەت باسی داستانی هازار و یەک شەوە بکەیت.
بەرێوەبەرەکان دیر لە دوای دێر ناخوێننەوە ئەوان تەنها وشە دیارەکانی بەرچاویان دەکەوێت دەخوێننەوە.
7- لەبیر کردنی بەروار:
پێویستە ئەو بەروارانەی کە کارت تێدا کردیە هەموو بنوسرێت هیچاین لە بیرنەکرێت بە بێ بوونی هیچ بەروارێک وادەکات کە دڵنیای کەم بدات بەخاوەن کارەکان.
0 Comments